English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ئامادەی هاوکاریکردنی سەربازی دژ بە ئێرانە
2019-07-03 [03:30 AM]

ZNA - هەولێر


ئيسرائيل ئاماده‌یی خۆیی بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ ئه‌گه‌ری زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران راگه‌یاند.

له‌ چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ئه‌منیی به‌رپرسانی ئیسرائیل دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران زیادی كرد.

له‌و كۆنگره‌ ئه‌منییه‌ به‌ ناوی كۆنگره‌ی هرتزلیا، به‌رپرسانی ئیسرائیل دووپاتیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران به‌ هه‌ڵه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخه‌كان كرد، ئه‌وا ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها ناوچه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی خۆڵه‌مێشییه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی سوور بگۆڕێت، كه‌ ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران.





ئەم هەواڵە 5620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad