English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانچێستەر سیتی ئامانجەکەی پێکا
2019-07-03 [03:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی رۆدریگۆ ھێرناندێزی راگەیاند.

ئاتلێتیکۆ لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە و نوێنەرانی یانەی مانچێستەر سیتی سەردانی بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیان کردووە، بۆ جێبەجێکردنی ھەموو مەرجەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان.

بەمشێوەیەش یاریزانەکە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا یانە ئینگلیزییەکە بەفەرمی گرێبەستەکەی رانەگەیاندووە.

بەپێی بڵاوکراوەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، گرێبەستی یاریزانەکە رۆدری لەگەڵ رۆخی بلانکۆس بەشێوەیەکی تاک لایەنانە کۆتاییدێت لەکاتێکدا گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٣-٦-٣٠ لەگەڵ یانەکە کراوە.

رۆدری تەمەنی ٢٣ ساڵە و لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠١٨ لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییدەکرد، لەسەر داوای پێپ گواردیۆلا یانەی مانچێستەر سیتی ماوەیەکی زۆرە ھەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات.

 

Atlético de Madrid@Atleti

El Manchester City deposita en LaLiga el importe de la cláusula de rescisión de Rodrigo, que extingue de forma unilateral su contrato con nuestro club.
👉 https://bit.ly/2LzRXJU 

7,405

5:50 PM - Jul 3, 2019

Twitter Ads info and privacy

3,657 people are talking about this

 





ئەم هەواڵە 1636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad