English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
2019-07-04 [07:11 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکات.

 

بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە  ھاتووە، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

بەپێی خشتەکە، رۆژی یەکشەممە ٧ی ٧ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی چواری دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.

 

چاوەڕوانیش دەکرێت ڕۆژی ٨ی ٧ی ٢٠١٩ و ڕۆژانی دواتر، هاوشێوەی خشتەی مانگەکانی ڕابردوو، مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە دابەش بکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لە ٢٨ی ٥ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی سێی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کراوە.





ئەم هەواڵە 4951جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad