English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا بۆ سوریا کۆبوونەوە
2019-07-04 [08:27 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/7/2019 مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فرانسوا سینیمو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا بۆ سوریا و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا، کە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەولێر ئامادەبوو، دوا پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو گەلی فەرەنسا و كوردستان تاوتوێ کران.

مەسرور بارزانی پشتیوانی و یارمەتییەکانی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند و تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشە و پرسە هەڵواسراوەکان.
لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و پەرەسەندنی رەوشی سوریا ئالووێر کرا و جەخت کرایەوە، کە پێویستە لەهەر چارەسەرێکدا گەرەنتی مافی هەموو پێکهاتەکان بکرێت و تەواوی هێزە نیشتمانییەکان لە داڕشتنەوەی ئایندەی وڵاتەکە بەشدار بن.

لەلای خۆیەوە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا بۆ سوریا وێڕای بەئاوات خواستنی سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی لە درێژەدان و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی لە پشتیوانی و هاوکاری هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەوتنی زیاتر بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 3919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad