English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..لامپارد ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بلۆزی وه‌رگرت
2019-07-04 [08:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر



یانەی چێڵسی بەفەرمی ئەستێرەی پێشووی یانەکەی فرانک لامپارد، وەکو راھێنەری یانەکەی دیاری کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فرانک لامپاردی راھێنەری پێشووی یانەی دێربی کاونتی بۆ ماوەی ٣ ساڵ پۆستی مەشق و راھێنانی یانەکەی بلۆزی وەرگرت.

دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە، لامپارد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، شانازی دەکات، کە وەک ڕاھێنەری یەکەم دەگەڕێتەوە ڕیزەکانی چێڵسی و ھەموو لایەکیش دەزانن چ خۆشەویستییەکی بۆ ئەم یانەیە ھەیە.

لامپارد دەڵێت "تاکە سەرنجم ئەوەیە لەم کارە نوێیەمدا ئامادەکاری بۆ وەرزی داھاتوو بکەم، من لێرەم تا بە جدییەوە کاربکەم بۆ بەدەستھێنانی زیاتری سەرکەوتنەکانی یانەکە و بەپەرۆشم بۆ دەستکردن بەکارەکەم".

لامپارد یەکێکە لە ئەستێرەکانی پێشووی یانەی چێڵسی و توانی ماوەی ١٣ ساڵ بە درێسی ئەو یانەیەوە یاری بکات و ٢١١ گۆڵیشی بۆ کردووە.





ئەم هەواڵە 5971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad