English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌رجه‌نتین به‌فه‌رمی سكاڵا تۆمارده‌كات
2019-07-04 [09:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەرجەنتینییەکان سکاڵایەکی دوورودرێژ بۆ کۆنمیبۆل بەرز دەکەنەوە و داوای روونکردنەوە دەکەن و دەڵێن "لە بەرامبەر بەرازیل ستەممان لێکراوە".

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین، بەفەرمی و بە واژۆی کلاودیۆ تاپیای سەرۆکەکەی سکاڵایەکی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بەرزکردووەتەوە، لە دژی ئەو ستەمەی کە ئەرجەنتینییەکان پێیانوایە لە یاری بەرازیل و ئەرجەنتین لە یاری پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا، لێیانکراوە.

لە یاری پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکادا، ھەڵبژاردەی بەرازیل بە ٢ ـ ٠ لە ئەرجەنتینی بردەوە، لە یارییەکدا کە چەندین حاڵەتی تەمومژاوی تێیدا روویاندا و ئەرجەنتینییەکان پێیانوایە بە ئەنقەست ستەمیان لێکراوە.

لە سکاڵانامەکەدا، کە لە ٦ لاپەڕە پێکھاتووە، ھاتووە "لەم سکاڵانامەیەدا تەواوی ئەو سەرپێچیانە ئاماژەپێکراون کە لە یارییەکەدا روویانداوە و دەیسەلمێنن کە ھیچ گومانێک لەوە نییە کە ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی ستەم بووەتەوە لە لایەن دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکەوە، بە سەرۆکایەتی رۆدی زامبرانۆی ناوبژیوانی ناوەڕاستی یارییەکە".

ھەروەھا لەو سکاڵانامەیەدا ھاتووە "پەنا نەبردنە بەر ڤار لە دوو حاڵەتی گوماناویدا، گومان دروست دەکات، بەتایبەتش کە دەکرا ئەو دوو حاڵەتە ئەنجامی یارییەکە بگۆڕن".

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لەو سکاڵانامەیەدا، کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "پەلەکرا لە دەستنیشانکردنی زامبرانۆی ناوبژیوان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو یارییە، چونکە ئەو ناوبژیوانە پێشینەی خراپی ھەیە و سیفات و مەرجەکانی ئەوەی تێدا نییە یارییەکی گەورەی ھاوشێوەی ئەم یارییە بەڕێوەببات".

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین، ھەروەھا دەڵێت "ئامادەبوونی سەرۆکی بەرازیل کاریگەری خراپی بەسەر کەشوھەوای یارییەکەوە ھەبوو".

ئەرجەنتینییەکان ھەروەھا داوای روونکردنەوە دەکەن بۆ ئەو حاڵەتەی کە بەر لە یارییەکە روویداوە و ناوبژیوانەکە ماوەیەک لەگەڵ سەرپەرشتیاری ڤار بە تەنیا قسەی کردووە.


رووداو





ئەم هەواڵە 6676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad