English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... سێ ئافره‌تی فه‌ره‌نسی به‌گومانی داعش ده‌ستگیر ده‌كرێن
2019-07-04 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سێ ئافره‌تی فه‌ره‌نسی ده‌ستگیر كرد كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت سه‌ر به‌ رێكخراوی داعش بن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ نۆ منداڵ هه‌یه‌ ده‌یان ویست بچنه‌ ناو خاكی توركیا.

ئه‌مڕۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا رایانگه‌یاند، پۆلیسی ئه‌نته‌رپول لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردون، ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ له‌ شاری كلس سه‌ر سنوری سوریا ده‌ستگیر كران.

ئاژانسی فرانس پرێس له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌وا یه‌كێك له‌ راگیراوه‌كان "جینیڤه‌ر كلان"ه‌، ئه‌م ئافره‌ته‌ كچی برای هه‌ریه‌ك له‌ "فابیان" و "جان میشێل كلان"ه‌ كه‌ به‌رپرسیارییه‌تی خۆیان له‌ هێرشی 13 تشرینی دووه‌می 2015 له‌ فه‌ره‌نسا راگه‌یاند.

جینیڤه‌ر كلان خێزانی توندڕه‌وی فه‌ره‌نسی "كیڤن گۆنۆ"یه‌، كه‌ له‌ 26 ئایاری رابردوو به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش، سزای له‌ سێداره‌دانی له‌ عێراق بۆ ده‌رچوو.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و 12 ده‌ستگیركراوه‌، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچكردن كران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وڵات وه‌ده‌ریان بنێن.





ئەم هەواڵە 5410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad