English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە بە بەهای چەندین ملیار دۆلار ئۆتۆمبێلی لە ئەمریکا کڕیوە
2019-07-04 [03:08 AM]

​ZNA- هەولێر


سعوودیە لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا بەبەھای  ١٨ ملیار دۆلار ئۆتۆمبێلی لە ئەمریكاوە ھاوردەكردووە.

لیژنەی پەیوەندییە گشتییەكانی سعوودیە-ئەمریكا رایگەیاندووە ، سعوودیە پێنجەم گەورەترین ھاوردەكاری ئۆتۆمبێلی ئەمریكایە، بە جۆرێك قەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە ئەمریكا ھاوردەیكردووە لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا ،  ١٨ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

 بەگوێرەی راپۆرتێكی حكومی كە لەلایەن ئیدارەی بازرگانی نێودەولەتیی ئەمریكاوە بلاوكراوەتەوە لە ماوەی ٢٠١٨ دا ،  سعوودیە بە گەورەترین ھاوردەكاری ئۆتۆمبێل و پارچەكانی ئۆتۆمبێلی ئەمریكایی ھەژماركراوە لە ناوچەی رۆژھەڵاتی نێوڕاستدا ، بەجۆرێك سەدا ٤٠ ی سەرجەم ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەكانی ئەو ناوچەیە پێكدینیت.

لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧دا ، بەھای ئەو رێككەوتنە ئابوورییانەی كە لەنێوان ھەردوولا كراوە ٤٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.





ئەم هەواڵە 6817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad