English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ئێران لە فڕۆكەخانەكاندا رێ بە گەشتی كەسانی بێ حیجاب نادات
2019-07-04 [03:24 AM]

​ZNA- هەولێر


پۆلیسی فڕۆكەخانەكانی ئێران رایدەگەیەنێت فەرمانیان پێكراوە ئەو كەسانەی لە فڕۆكەخانەكاندا حیجابی گونجاویان نەپۆشیبێت، رێ بە گەشتكردنیان نادرێت.

حەسەن مێهری فەرماندەی گشتی پۆلیسی فڕۆكەخانەكانی ئێران رایگەیاندووە، بۆ بەرەنگاربوونەی دیاردەی بێ حیجابی یان نەبوونی حیجابی گونجاو فەرمانیان پێكراوە و دەتوانن سزای سەرپێچیکاران بدەن، ئەگەر پێویستیش بێت، رێ لە گەشتەكەیان  دەگرن.

بەگوێرەی ئێران، لەو وڵاتەدا ژنان چ ئێرانی و چ بیانی بن، دەبێت پەیڕەوی یاساكانی ئێران بکەن لەبارەی حیجابەوە و ئەگەر كەسێک ئەو یاسایانە پێشێل بكات، وەک تاوانبار دەناسرێت و یاسا بەرامبەری دەوەستێتەوە.





ئەم هەواڵە 5605جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad