English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار ساڵی ئایندە، گرنگی ستراتیژی پایتەخت هەرێمی كوردستان
2019-07-05 [01:12 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


دوای چوار ساڵی سەخت ، كوردستان بەرەو هەنگاوێكی نوێی و كوردستانێكی بەهێز هەنگاو دەنێ‌ ، كە هەموو جیهان چاویان لەو بەشە ئارامە رۆژهەڵاتی ناوینە و ئەوەی لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە حكوومەتی هەرێم پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر زۆر بە سەركەوتووانە توانی دەستكەوتی باش بەدەست بهێنێت و دەرگای دیبلۆماسیەت بەرووی هەرێمدا بكاتەوە، هەتا ڕادەیەك ئەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كە توانیویەتی ئەو دەرگا دیبلۆماسیە بكاتەوە و سەرۆك بارزانی وەكو مەرجعێك دەورێكی باڵای لەو روویەوە بینیوە، وڵاتانی جیهان تا ئێستاش وەكو مەرجعێك، وەك سەرۆكێكی نەتەوەی كورد و كوردستان مامەڵە لەگەل سەرۆك بارزانی دەكەن، دەبێت ئێمە تەحەمولی هەر شتێك بكەین، هەر گەلێك كە بەرەو سەربەخۆیی دەچێت بە بێ قوربانی دان ئەو دەستكەوتە بەدەست ناهێت، وڵاتان بە هەزاران شەهیدیان داوە تا گەیشتوونەتە ئەمڕۆ، بەڵام حكوومەتی هەرێم دەبێت چاكسازی بكات، دادپەروەری كۆمەڵگە لەئاستێكی باڵادا جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی باوەڕی خەڵكی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە بە دەست بهێنێتەوە.ئاماژەكان و خوێندنەوەكان بۆ ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان بەرەو پێشكەوتنی زیاتر لە گشت بوارەكاندا هەنگاو بنێ‌ لە رووی ئێكۆنۆمی ، سیاسی و دیپلۆماسی ئەمەش دەبێتە زیاتر بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان ..

چونكە بە بێ‌ سەرۆك بارزانیی ، سەقامگیری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوین مەحاڵە ..زۆر بوون لەو كەسانەی كە خۆیان بە سیاسی و بڵیمەت دەزانی و ویستیان خۆیان تاقی بكەنەوە ، كە دەتوانن رووبەرووی كارێزما و سیاسە و دیپلۆماس و پێشمەرگەیەكی زیاتر لە نیو سەدە خەبات ببنەوە و هەموو شتێك گریدراویی پۆست و پایە بكەن و بەهێز و گەمارۆدان و داعش و حەشد و دەیان لوغم و پیلانگێری گەورە بە خەیاڵی خۆیان كەسایەتی سەرۆك بارزانیی لاواز بكەن كە یەكسانە بە گەلی كورد ، بەڵام نەیانزانی هەموو ئەو پیلانگێرییانە بە سەر خۆیاندا شكایەوە و هەموویان پێچەوانە بوونەوە ..سەرۆك بارزانیی، تەنها كەسایەتییەكی ناسراویی كوردستان نییە ، بەڵكو خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەند لە شوناسی سیاسی و دیپلۆماسی و سیاسی و سەربازی كە بە شاهیدی هەمووان و بەكردەوە ، بۆ گشت پرسە ستراتیژی و هەستیارەكان مەحاڵە راوێژبە سەرۆك بارزانیی نەكرێت .

لە هەمانكاتیشدا ، خاوەن پێگەیەكی كاریگەرە لە رووی سیاسی و لە سەر گشت سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە و زۆر لە كێشە و پرسە بە چارەكان لایەن بەرێزیانەوە چارەسەر كراون ..خوێندنەوەی سەرۆك بارزانیی بۆ رووداو و پێشهاتەكان زۆر ژیرانە و حەكیمانەیە ،دەرچوون لەو پرسە گرنگانە و خۆدزینەوە لێیان زیانی زۆری پرسی سیاسی و دیموكراسی عێراق گەیاندووە وەك چۆن لە ماوەی حوكمرانی هەر دوو سەرۆك وەزیرانی مالیكی و عیبادی چونَ عێراق تووشی زیانی گەورە بۆوە و تا ئێستاش ئەو كاریگەرە كەم زۆر هەر ماوەتەوە ..بە تایبەت لە بارەی پرسی ماددە دەستوورییەكان پەیوەست بە كەركووك و بودجە و پێشمەرگە كە بەردەوام خۆیان دزیوەتەوە و گەلی كوردی ناچار كرد روو لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بكات تا كو بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بڵێت كە ئەو مافێكی رەوایە و پێشڵكردنی مافەرەواكانی كوردیش هێلی سوورە . جگە لەوەی پەیامێكی روون بوو بۆ وڵاتانی دراوسێش ..

دوای هەڵبژاردنەكانی 12ی 5ی 2018 و 30ی ئەیلوویش جارێكی تریش دەرفەت دراوەتەوە بەغدا تا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن ..هەمووان باش دەزانن كە رەوشی ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا گوزەر دەكات و بە بێ‌ گەرانەوەش بۆ لایی سەرۆك بارزانیی و هەولێر سەقامگیری و ئارامی ناهێنە دی..پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر زۆر ئەكتەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوەدائیتر تەواو ترافیكی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی بۆ هەولێر دەگۆڕێت و ئیتر گرنگی خۆی نامێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بەبێ هەولێر و بێ چارەكردنی كێشەی كورد، ناوچەكە بە قەیرانی سیاسی تێپەڕدەبێت، هەتا كێشەی كورد چارەسەر نەبێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە قەیراندا دەبێت و ئارام نابێت، بۆیە پێویستە ئەو ئەكتەرانە چارەیەك بۆ كێشەی كورد بدۆزنەوە، بۆ هەمووان دیار بوو كە كورد دەستەبەرداری مافەكانی خۆی نابێت، بۆیە وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە دەبێت رێگە چارەیەك بۆ كورد بدۆزنەوە، بۆیە لە نیوەی یەكەمی سەدەی 21، سەردەمی بە دەستهێنانی مافی كورد دەبێت، لە هەر چوار پارچەی كوردستان، جا هەر پارچەیەك بە تایبەتمەندی خۆی، هەرێمی كوردستان دەستكەوتی زیاتر لە فیدڕالیزم بە دەست دەهێنێت، دوای تێكشكانی هەوڵەكانی بۆ سرٍینەوە و لاوازكردنی ئەزموونی دەستووری هەرێمی كوردستان و شكستی ناحەزانی كورد ، جارێكی تر بەهەوڵ و هیمەتی رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی و بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی هەرێمی كوردستان خاوەنی پێگەیەكی بەهێزە و وڵاتانی جیهان لە ئاستی باڵادا سەردانی دەكەن و پەیوەندییان لەگەڵ هەرێمدا هەیە، پێگەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكە، كە نەك بۆ عێراق بە تەنیا، بەڵكو بۆ ناوچەكەیش گرنگیی خۆی هەیە، سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵە دیبلۆماسییەكان لەسەر ئاستی باڵای وڵاتانی دیكە و سەردانی گەورە بەرپرسان بۆ هەرێم، دەرخەری گرینگیی ستراتیژ و پێگەی هەرێمی كوردستانە.سەردانی سەركردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردایەتی كوردستان، دەرخەری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە، هەروەها سەردانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان ئەوە دەردەخات كە گۆڕانكاریەكی گەورە لە ناوچەكە روودەدات، ئامادەكاری بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دەكرێن، هەر گۆڕانكارییەك رووبدات دەبینین دەوری هەولێر و سەرۆك بارزانی تێدا دەورێكی ستراتیژییە، ئەوەش جێگەی دڵخۆشیی خەڵكی كوردستانە كە ئەمڕۆ وڵاتانی جیهان، وڵاتە زڵهێزەكان بە گرنگییەوە دەڕواننە ڕۆڵی هەولێری پایتەختی كوردستان .





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad