English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برکێڵ
2019-07-05 [03:58 AM]

ZNA- ھەولێر


برکێڵ

عمرفارس 

دەرفەت بوو برکێڵێک تیشکێک بخەمە سەربابەتێک کەئەویش لەگەڵ داهاتنی وەرزی هاوین بریتی یە لە کۆچی لاوان کە لەم دەمەدا زۆرترین گوێ بیستی هەواڵی  سەفەری ئەولاوانە دەبین لەناوچە جیاوازەکان ئەگەر چی لەجیهان و عێراق هەرێمی کوردستانیش کۆچ هەرهەبووە و دەبێت بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە لەساڵانی ڕابردوو مەبەستم دوای ڕاپەڕینی ۱۹۹۱ کۆچی لاوان لە ڕووی ژمارەی کۆچ دەتوانین بڵێین حاڵەت بوو  کۆمەڵێک هۆکار هەبوو لەوانە  گیرسانەوەی تازەی خەڵک لەناوماڵ وحاڵی خۆی دوای ئاوارەبون نەبونی سەرچاوەی دارایی و ...هتد
بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا لە حاڵەتەوە بووبە دیاردەو هەتا گەشتە کۆچی بەلێشواو کەئەوەش ئاسانکاری و هۆکارگەلێکی دیکەی لەپشتەوەوەبوو
کە ڕەنگە زەحمەت بێت لێرەدا تەواوی هۆکارو چارەسەرییەکانی ئەو بابەتە لێرەدا بەتەواوەتی بخەینە ڕوو , ئەوە گرنگە لێی تێبگەین ئەو خەمەیە لاو بۆ کۆچ دەکات؟ ڕەنگە هەندێکمان یەکسەر بیرمان بۆ لای تاوانباری و کەم تەرخەمی حکومەت بچێت چونکە لەگەڵ ئەوباسەدا دەست بەجێ خراپی دۆخی لاو دەخرێتە ئەستۆی حکومەت ئالێرەدا پێویست دەکات کەمێک باشتر لەسەر بابەتەکە قسەبکەین و واقیع بینانە لەمەڕ دۆزێکی وا بدوێین 
جێی مناقەشە نیە کەمرۆڤ لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا بەهایەکی مرۆڤانەی خۆی هەیە و لەهەموو ئەو تەمەنەی سەری دەکات چاودێری ژیانی لە دابینی تەندروستی کۆمەڵایەتی ئابوری دەکرێت بواری ژیانێکی انسانی بۆ دەرەخسێنرێت.
کەئەوەش لەچوارچێوەی ڕێساو یاساکانی وڵاتدا رێک خراوە کەدواجار ئەم لاوە لە ژینگەیەکی لەم شێوەدا ڕەنگدانەوەی کاریگەری ئارامی دەروونی پێوە دیارە واتە ئاسودە دەبێت کاتێک دەزانێت مافەکانی پارێزراوە بەمەش تاکێکی تەندوروست بۆ کۆمەڵگە دروست دەبێت کەدواجار سودو قازانجی بۆ دەوروبەرەکەیەتی لەڕووی داهێنانەکانی کە دەیکات 
کەوادەکات پشت بەخۆی ببەستێت و بەرەوپێش بچێت 
بەڵام لەوڵاتە دواکەوتوەکاندا لاو بەناچاری پشت بەخۆی دەبەستێت چونکە ژینگەی دەوروبەرەکەی یاساکەی ئەو دەرفەتەی بۆ نەڕەخساندووە واتە دەبێت لە هەموو دۆخێکدا ڕووبەڕووی هەموو ئەو ئاریشانە ببێتەوە کە دێنە بەردەم گوزەرانی ڕۆژانەی لاو
کە هەندێک جار بەرگەی ئەم قورسایی و سەختەیەی ژیانی نابێتەوە لە کومەڵگەکەیدا ناچار بڕیاری کۆچ دەدات بەناوێکی تر هەڵدێت لەدەست سەختیەکانی مانەوە لەناو فشاری گوزەرەندا 
ڕەنگە بەبڕوای ئەولاوانەی کۆچ دەکەن هەڵهاتن باشترین بژاردەبێت کە دیاریان کردوە بەڵام هەرزوو ئەوانەی ڕۆشتن و وڵاتیان بەجێهێشتوە گەواهی زۆر لێکەوتە دەگێڕنەوە کە لەدەرئەنجامی بڕیاری کۆچکردنیان داویانە کە دەتوانین دۆخیان بەسەر دوو حاڵەت دابەش بکەین 
یەکەمیان -ئەو لاوانەی لە ناو وڵاتی خۆیاندا بێ بەرنامە و دیاری کردنی ئامانجێک کۆچیان کرد لەوێ واتە وڵاتی دووەمیان توشی هستریاو لادانی کۆمەڵایەتی و هەتا نالەباری دەروونی و تا دەگەشتە خۆکوشتنیش کە ئەمە دوا انتیحانی ڕێگەکە بوو بەداخەوە ٫
دوەمیان- کوچی لاوێکە لەبەرنامەی رێکخراودا بۆ دیاریکردنی مەبەست و ئامانجێکە واتە بۆ بەدیهێنانی خەونێکە کە ڕەنگە لێرە ئەو کەرەستانەی وەچنگ نەکەوتبێت بەنمونە بۆ خوێندنە یاخود فێربونی زمانە یانیش مۆسیقاو یان فراوان کردنی پرۆژەیەکی بازرگانی و هەربابەتێکی تر کە ئەم کۆچکردنە دواجار سودی گشتی دەبێت بۆ خودی تاک و پاشانش لەکومەڵگەکەی خۆیدا 
باهۆکارەکانی سەرهەڵدانی کۆچی لاوان ورتر شی بکەینەوە بەتایبەت لە هەرێمی کوردستاندا
هۆکارێک لەوانە من پێم وابێت نەبونی هۆشیاری پێویستە لای لاو کە دواجار بەم هۆکارە توشی چەندین لێکەوتەوە دەبێتەوە  وەک لەپێشووتردا باسم کرد بێ بەرنامە بڕیاری کۆچ دەدات بێ ئەوەی دەرئەنجامەکانی لەبەرچاو بگرێت 
هۆکارێکی تر لاو کاتێک کۆچ دەکات 
هۆکاری کۆچەکەی بەمنتیقی دیاری نەکردوە زیاتر هەستی چاولێگەری کردوتە ئامانج کەدواجار رووبەڕوی سەختی دەبێتەوەو سامانێکی دارایش دەروات
 خێزان 
دەبێت خێزان ڕۆڵی تەواو بگێڕێت لە دروست کردنی تاکی ناوخێزانەکەدا بەشێوەیەک پەیوەندیەکانی ڕێک بخات کە ئەندامی ناوخێزانەکە هەستی هەڵهاتن و دورکەوتنەوە بە هۆکاری کۆچ لە هزری دروست نەبێت 
هۆکارێکی تر بریتی یە لە تاوان کاتێک لاوێک تاوانێکی لادانی کۆمەڵایەتی کردوە دوجار ناتوانێت زاڵبێت بەسەر قسەڵۆک و کاردانوەی دەوروبەەکەی ناجار هەڵدێت و کۆچ دەکات ٫پاشان هۆکاری قەیرانی دارایی و هەرێم و هوکارێکی تری کۆچ بون لەم ساڵانەی دوایداو پاشانیش وڵاتی ئێمە دەورە دراوە بە وڵاتانێک کەمتر حاڵی دەبن کە دەبێت کوردستانیش خاوەنی کیانی خۆی بێت واتە گەر ئێمە دەوڵەت بین کۆچ کەمترە ئەووزەی لەتوانای لاوەکانماندایە بەفیڕۆ ناچێت هۆکارەکان زۆرن بەڵام دەتوانین پێچەوانەی هۆکارەکان چارەسەرەکانە لێرەشدا ئاماژە هوکار دەدەین کە حکومەت 
 پێویستە لایەنی بەرێوەبردنی یاسا کارپێکراوەکان ئەنجامی بدەن بریتی یە لە هەموارکرنەوەی یاساکانی کارو ڕەخسانی هەلی کار
وەهەروەها پەرلەمان یاسا دەربکات دەستی کاری بیانی کەم بکاتەوە بەمەبەستی زیادکردنی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ لاوانی ناوخۆی وڵات بەجیاوازی بۆ  هەردوو  ڕەگەز 
وە کەرتی تایبەت وا لێبکات کە کارگەی بەرهەم هێنان بکاتەوە سود لەسەرچاوەی ناخۆیی وەربگیرێت وەهەروەها بەپێی پسپۆڕی پێویست دەکات هەلی کاری حکومی بۆ دەرچوان بڕەخسێنێت  پاشان گرنکی بەسەرچاوەی کشتوکاڵ بدرێت وەک جێگرەوەی وزە
پاشان زور هۆکارێک کە ڕەنگە کاریگەری باشی لەسەر  کەمکردنەوەی کۆچی لاوان هەبێت جێگەی خویەتی ئاماژەی پێبکەین لەم ساڵانەدا پێش قەیرانی دارای هەرێم حکومەتی هەرێم  چەندین پرۆژەی باشی خستە خزمەت لاوان لەوانە پێشینەی  نیشتەجێبوون پێشینەی هاوسەرگیری پێشینەی پرۆژەی کشتوکاڵی پێشینەی قەرزی بچوک چەندینی تر کە دووبارە دەست پێکردنەوەی ئەم پێشینانە لاوانی کوردستان نیشتەجێ تر بوو دەکات و تاقەی لاوانمان بۆ خزمەتی وڵات دەگەڕێتەوە 
وە ڕێکخراوەکان لەسەریان ئەرکە دۆخی لاوان خواستی لاوان هۆشیارکرنەوەی لاوان ڕۆڵیان هەبێت و
 پێکەوە بەهێزی بیرو بازوو وڵاتێکی لاو ئاوەدان بونیادبنێین.





ئەم هەواڵە 1546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad