English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەتۆمەتی سیخوڕی كردن لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای عێراق دەكرێت
2019-07-06 [06:45 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار پێكهێنراوە، بۆ ئەوەی  راستی و دروستی ئەو تۆمارە دەنگیەی نێوان فەرماندەكەی عێراق و كارمەندەكەی CIA بكرێت، كە میدیایەكی سەر بەحەشدی شەعبی بڵاوی كردۆتەوە.

وه‌زیری به‌رگریی عێراق، نه‌جاح شه‌مه‌ری فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ركردووه‌، بۆ ئەوەی له‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌ بكۆڵێته‌وه‌ كه‌ ده‌گوترێت ده‌نگی مه‌حموود فه‌لاحی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نباره‌ و "زانیاریی به‌ ده‌زگای سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌دات".

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، وه‌زیر ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ ئه‌وه‌ پێكهێناوه‌ تا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستی و درووستی ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ یه‌یكێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كە كه‌ناڵەكە تەئكید لەسەر‌ ده‌نگی مه‌حموود فه‌لاحی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نباره‌، دەكاتەوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه‌ "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وه‌زیر گرتوویه‌تییه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌تانه‌ بكرێت كه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، تاكو راستییه‌كان روون بكرێنه‌وه‌ و بۆ رای گشتی بخرێنه‌ روو و پارێزگاریی له‌ ئاسایشی وڵاته‌كه‌ش بكرێت".

رۆژی هه‌ینی 6/7/2019 میدیاكانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی تۆمارێكی ده‌نگییان بڵاوكرده‌وه‌ كە په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان لیوا روكن، مه‌حموود فه‌لاحی و كارمه‌ندێكی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا CIA ی‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌كەدا، كارمه‌نده‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی، داوا له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی ئه‌نبار ده‌كات، نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی پێگه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پێبدات.

 





ئەم هەواڵە 6286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad