English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێک رۆژێک دوای ھاوسەرگیری لە زێی گەورە دا دەخنکێت
2019-07-06 [07:12 AM]

ZNA- ھەولێر


ئێوارەی ھەینی ٥ی٧ی ٢٠١٩ گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە خنکا کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥ شەوێک پێش ئەو رووداوە ئەلقەی ھاوسەر گیری لەگەل کچێک گۆریوەتەوە .

راید سعد بەرێوەبەری پۆلیسی کەورگۆسک بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێوارەی رۆژی ھەینی گەنجێک بەناوی خەلیل شاکر لە کاتی مەلەکرن لە زێی گەورە خنکاوە  تاوەکو ئێستا گەڕانی تیمەکان بەدوایی تەرمەکەی دا بەردەوامە و ھێشتا نە دۆزراوەتەوە .

گەنجە خنکاوەکە تەنھا رۆژێک پێش رووداوەکە ئەلقەی ھاوسەرگیری لەگەل کچێک گۆریوەتەوە .

وە راید سعد ئاماژەی بەوەشکرد قوربانیەکە بۆ مەلەکردن رووی لەو شوێنە کردووە ئەمە لە کاتێک دایە کە چەندین جار ئاگاداری خەلکی ناوچەکامان کردووە و لە رێگای مامۆستایانی ئاینی و موختاری گوندەکانەوە ئەو پەیامەمان بە ھاولاتیان گەیاندوە کە مەلە کردن لەو شوێنانە قەدەغەیە .

 

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 2107جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad