English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست بەسەر گەورەترین باری ماددەی هۆشبەر ده‌گرێت لە جیهاندا 
2019-07-06 [07:17 AM]

ZNA-هەولێر


دەسەڵاتدارانی یۆنان رایانگەیاند، دەستیان گرت بەسەر گەورەترین بڕى ماددەی هۆشبەر لە جیهاندا کە لە سووریاوه‌ دەهات، نرخی ئەو بارە دەگاتە نیو ملیار یۆرۆ.

بەگوێره‌ى ئاژانسە هەواڵیەکان، یەکەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان داراییه‌كانى یۆنان رایگەیاند، پاسەوانی کەناراوەکان و ئەفسەرانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، 3 کۆنتێنەریان گرت کە پڕبوو لە ماده‌ى ئه‌مفيتامين.

ئاماژە بەوەش کراوە، 20 ئەفسەر بەشدارییان لەو پڕۆسە کرد و، دەستگیرا بەسەر 5.25 تۆن لە ماددەی هۆشبەر، کە پێکهاتبوو لە 33 ملیۆن حەبی جۆری كيپتاگۆن کە لە سووریا باركرابوو به‌ره‌و يۆنان.

یەکەکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئەمە گەورەترین بڕه‌ کە دەستی بەسەردا گیراوە لەجیهاندا و ئه‌م پرۆسه‌يه‌ تاوانی رێکخراو بێبه‌ش ده‌كات له‌ به‌ده‌ستهێنانى داهاتێك كه‌ گوژمه‌كه‌ى له‌ 660 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێت".





ئەم هەواڵە 5872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad