English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئه‌مه‌ریكا ده‌هه‌ژێنێت، هۆشداری بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره‌ی دیكه‌ش ده‌درێت
2019-07-06 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ ئه‌مه‌ریكا بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 به‌پله‌ی ریخته‌ر  بەشێکی زۆری ولایه‌تی کالیفۆرنیا هەژاند و به‌ هۆیه‌وه‌ درز لە دیواری باڵەخانەکان و سەر شەقامەکاندا روویدا و ئاگریش له‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌، زیانی گیانیشی لێكه‌وته‌وه‌، چەند کەسێک بەهۆی ئەوە بوومەلەرزەیەوە بریدنار بوون.

زەویناسان هۆشداری ئەوەیان داوە کە ڕەنگە هەتا چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەی ئایندە بوومەلەرزەی دیكه‌ش ڕووبدات.

بوومەلەرزەکەی شەوی هەینی لەسەر شەممە دوابەدوای بوومەلەرزەیەکی ڕۆژی پێنجشەممە بوو کە هێزەکەی 6.4 بوو. بەلایەنی کەم لە 20 ساڵی ڕابوردۆوە هەتا ئێستا ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزە بووه‌ لە کالیفۆرنیا ڕووبدات و نێوەندەکەی لە بیابانی موهاڤی بوو و چەند بوومەلەرزه‌ی بچووکی دیكه‌ی بەدووادا هات.

گەردوونناس لوسی جۆنس لە ئینستتوتی تێکنالۆژی کالیفۆرنیا و ڕاوێژکاری پێشووی زانست لە نێوەندی جیۆلۆجی ئەمەریکا دەڵێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ماوەی هەفتەی داهاتووشدا بومەلەرزەیەکی دیكه‌ی گەورە لەو شوێنە بداتەوە.

 

VOA





ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad