English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی دەیەوێت بە باشترین شێوە ماڵئاوایی لە کوپا ئەمریکا بکات 
2019-07-06 [01:25 AM]

ZNA- ھەولێر 




لیونێل میسی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بڕیاریداوە بەشداری یاری ھەڵبژاردەکەی و ھەڵبژاردەی چیللی بکات بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەم . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندیودیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، میسی دەیەوێت ئەم جارە بە زەردەخەنەوە ماڵئاوایی لە کوپا ئەمریکا بکات و دەیەوێت پلەی سێیەم لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە دەست بھێنێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، میسی لە دوای یاری ئەرژەنتین و بەرازیل زۆر توڕە بووە و دەیەوێت ئەم توڕەبوونە بکاتە وزەیەک بۆ ئەوەی یارمەتی ھەڵبژاردەکەی بدات سەرکەوێت بەسەر ھەڵبژاردەی چیللی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ ئەوەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەبەرامبەر بەرازیل بە باشترین شێوە یارییان کرد، بەڵام بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەنجامی یارییەکە ھەبوو ، بە شێوەیەک دوو لێدانی سزای دروستی بۆ ئەرژەنتین ھەژمار نەکرد و بەھیچ شێوەیەک پەنای نەبردە بەر ڤار . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1495جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad