English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کلۆب دەبێتە راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا 
2019-07-06 [04:49 AM]

 ZNA- ھەولێر 



مارک کۆشکە بەڕێوەبەری کارەکانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا رایگەیاند ، لە دوای یواکیم لۆف ، یۆرگن کلۆب ئەرکی راھێنەرایەتی  مانشافت وەردەگرێت . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کۆشکە رایگەیاند : جارێکیان کلۆب بەخۆی بە منی گووت لە حاڵەتی دەست بەرداربوونی یواکیم لۆف لە ئەرکی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ، ئەوا من ئامادەم ئەو ئەرکە وەربگرم . 

کۆشکە گووتیشی : ھەرچەندە بۆندی کلۆب لەگەڵ یانەی لیڤەرپول تا ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت ، بەڵام ئەو ئامادەیی تێدا ھەیە ئەرکی راھێنەرایەتی مانشافت وەربگرێت. 

کۆشکە راشیگەیاند : بۆندی یواکیم لۆفیش لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوای جامی جیھانی قەتەر لە ٢٠٢٢ تەواو دەبێت ، با بزانین تا ئەو کاتەش چی روودەدات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad