English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی ئه‌م خۆراكانه‌ مه‌خۆ
2019-07-05 [09:38 AM]

هەولێر _ ZNA



خواردنی هه‌موو جۆره‌ خۆراكێك له‌ ژه‌می به‌یانیان یان له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی له‌ هه‌ر كاتێكدا بێت ته‌ندروست نییه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی له‌ ژه‌می به‌یانیاندا ده‌خورێت كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌كان و هه‌ڵه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خۆراكانه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی ده‌بێت.
 

پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕێنمویمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ نه‌خۆین و نه‌خۆینه‌وه‌.

1- مزره‌مه‌نیه‌كان:
ئاشكرایه‌ هه‌ندێك كه‌س له‌ ژه‌می به‌یانیاندا شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ده‌خۆنه‌وه‌ ڕاسته‌ ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ ووزه‌یه‌كی زۆر باش به‌ له‌ش ده‌دات به‌ڵام باشتر وایه‌ دوای خواردنی نانی به‌یانی بخورێته‌وه‌ چونكه‌ جۆره‌ها ترش له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی گه‌ده‌.

2- شیرینی:
له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی ئیشی هه‌ویری به‌ كرێم یان شۆكۆلاته‌ مه‌خۆ چونكه‌ به‌تایبه‌ت له‌ به‌یانیاندا په‌نكریاس توانای ده‌ردانی بڕی پێویست له‌ ئه‌نسۆلینی نییه‌ ئه‌مه‌ش هاوسه‌نگی ترش و تفت له‌ له‌شدا تێكده‌دات.

3- قاوه‌:
دوای نانخواردن قاوه‌ بخۆره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی ئازاری گه‌ده‌ نه‌بیت چونكه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی ئه‌ركێكی قورس ده‌خاته‌ سه‌ر جگه‌ر و مه‌ترسی بۆی ده‌بێت.

4- مۆز:
باشترین كات بۆ خواردنی مۆز یه‌ك كاتژمێر دوای خواردنی ژه‌مه‌كانه‌ و خواردنی ئه‌م میوه‌یه‌ له‌ به‌یانیان و له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵئاوسانی سك و به‌ قورسی هه‌رس ده‌كرێت و گرفت بۆ سووڕی خوێن دروست ده‌كات.

5- خه‌یار و سه‌وزه‌كانی دیكه‌:
له‌ناو ته‌واوی جۆره‌كانی سه‌وزه‌كان ترشی به‌هێز هه‌یه‌ و له‌ به‌یانیاندا له‌ناو گه‌ده‌دا وه‌ك پێویست ترشه‌ڵۆك نییه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات سووتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ و بێزاریت بۆ دروست بكات.





ئەم هەواڵە 10261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad