English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌بۆچی دەبێت ئافرەتان له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا ڤیتامین D بخۆن
2019-07-05 [11:00 AM]

هەولێر _ ZNA



 

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ دایكیان له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا ڤیتامین D كه‌مخواردوه‌ ئه‌وه‌ كاتێك گه‌وره‌ ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌ ته‌مه‌ن 6 بۆ 18 ساڵی مه‌ترسی توشبونیان  به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن به‌ شێوه‌یه‌كی نادروست زیاد ده‌كات.

 

 

ئه‌گه‌ر دایك له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا بڕی پێویست له‌و خۆراكانه‌ نه‌خوات كه‌ به‌ ڤیتامین D  ده‌وڵه‌مه‌نده‌ یان خۆی نه‌داته‌ به‌ر تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی پێویست ئه‌وه‌ جه‌سته‌ی‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ كالسیۆمی پێویستی ده‌ست ناكه‌وێت كه‌ بۆ به‌هێز بوونی ئێسكه‌كانی پێویسته‌.

 

كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ جه‌سته‌دا ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ و له‌ ئێستادا نه‌خۆشیه‌كانی دڵ یه‌كه‌م هۆكاری مردنه‌ له‌ به‌ریتانیا.

 

زیاتر له‌ 30 جۆری ڤیتامین و كانزای سه‌ره‌كی هه‌یه‌ كه‌ له‌شی مرۆڤ ناتوانێت دروستی بكات یه‌كێك له‌وانه‌ش ڤیتامین D یه‌ و هه‌بوونی ئه‌م ڤیتامینه‌ به‌ بڕی پێویست ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن و پرۆستات و مه‌مك و نه‌خۆشی شه‌كره‌ و پارێزگاری له‌ ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن ده‌كات.


 





ئەم هەواڵە 5944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad