English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن بتوانین كێش و چه‌وری لەشمان كه‌م بكه‌ینەوە
2019-07-05 [12:14 PM]

هەولێر _ ZNA


به‌هۆی ئه‌ و گۆرانكاریانه‌ی به‌سه‌ر جۆر و دروست كردنی خۆراك دا هاتووه‌ بوونی كێشی زیاد و چه‌وری زیاده‌ ڕوی له‌ زیاد كردن كردوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتمان به‌ستوه‌ به خۆراكی ده‌ستكرد كه‌ له‌ ڕێگه‌ی پیشه‌سازییه‌وه‌ دروست ده‌كرێت وه‌ك و به‌رهه‌مه‌ شیرینییه‌كان و چه‌وری و خۆراكی دروست كراو له‌ ڕێگه‌ ی كارگه‌كان و خواردنی خێرا و سارده‌مه‌نی و زۆر به‌ كه‌می خۆراكی سروشتی به‌كار دێنین وه‌كو میوه‌ و سه‌وزه‌ و گوێز و بادەم و هه‌نگوین و پاقلەمەنیەكان بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی مان هه‌بێت:

 

1- هه‌موو ژه‌مه‌كان خۆراك بخورێت هیچ ژه‌مێكی خۆراك له‌ به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌ لانه‌برێت.

2-هه‌موو ژه‌مێك پێش نان خواردن (۷٥٠) مل ئاو واته‌ سێ په‌داخ ئاو بخوڕێته‌وه‌.

3-پێویسته‌ هه‌موو ژه‌مه‌كان پێش خواردن زه‌ڵا‌ته‌ و سه‌وزه‌ بخوات ته‌ماته‌ و خه‌یار و ترۆزی و كه‌له‌رم و سێو گێزه‌رو جه‌رجیر وته‌ره‌تیزه‌ و كه‌ره‌وزو كاهو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری یه‌كان بتوێته‌وه‌.

4-خواردنی زۆرترین بڕی پاز له‌ هه‌مو ژه‌مه‌كان به‌ تایبه‌تی به‌ كاڵی زۆر سود به‌خشه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش.
 

5-خواردنی نانی بۆر كه‌ كه‌په‌ك له‌ پێكهاته‌كه‌ی دا هه‌بێت واته‌ ئارده‌كه‌ نه‌بێژرێته‌وه‌ كه‌ ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزای پێویست له‌ ناو كه‌په‌كی گه‌نم دا هه‌یه‌ سود به‌خش و كێش دا ده‌به‌زێت یان خواردنی نانی جۆ.
 

6-له‌ دوای كاتژمێر ٦ ئێواره‌ میوه‌كان نه‌خورێت چونكه‌ بڕێكی زۆر شه‌كری تێدایە ده‌بێته‌ هۆی زیاد بونی كێش و چه‌وری به‌ شه‌وان ته‌نها خه‌یار و ترۆزی و كاهۆ بخورێت.

7-له‌دوای ئه‌و به‌رنامانه‌ ئاسای یه‌ خۆراك بخۆیت زیانی نیه‌ چونكه‌ به‌هۆی سه‌وزه‌و میوه‌ی پێش خواردن بڕی كه‌م خۆراك ده‌خورێت.د





ئەم هەواڵە 10327جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad