English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش به‌يعه‌ت بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى نوێ ده‌كاته‌وه‌
2019-07-07 [06:08 AM]

ZNA-هەولێر


گرته‌ ڤيديۆيه‌كى رێكخراوى تيرۆريستيى "داعش" له‌ ناوچه‌يه‌كى بيابانيى بڵاوكرايه‌وه‌، كه‌ وا پێده‌چێ باشوورى ليبيبا بێت، تيايدا ده‌يان چه‌كدار ده‌رده‌كه‌ون و به‌يعه‌ت به‌ به‌بوبه‌كر به‌غدادى ده‌ده‌ن.

ماوه‌ى گرته‌ ڤيديۆ‌كه‌ كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌سه‌ر پێگه‌كانى خۆى له‌ ئينته‌رنێت بڵاويكرده‌وه‌ 5 خوله‌كه‌ و تيايدا ده‌يان چه‌كدار و ئۆتۆمۆبێلى ته‌ياركراو به‌چه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا هێشتا كات و شوێن و تۆماركردنى ڤيديۆكه‌ ديار نييه‌.

ئه‌م گرته‌ ڤيديۆيه‌ى "داعش" هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرتانه‌ى باس له‌ دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش ده‌كات له‌ شارى "ئيدلب"ى سوورياوه‌ بۆ ليبيا له‌سايه‌ى نه‌بوونى ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌ و ململانێى چه‌كداريى ‌نێوان حكوومه‌تى سازانى نيشتمانيى و هێزه‌كانى موشير خه‌ليفه‌ حه‌فته‌ر بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌ڕابلوسى پايته‌خت.





ئەم هەواڵە 5170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad