English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەباس عێراقچی : بە بوونی ئەم جۆرە سیاسەتەی ئەمریکا چارەسەرکردنی کێشەکان سەخت دەبێت
2019-07-07 [06:22 AM]

ZNA- ھەولێر


لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا، عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، و بەهروز كەمالوەندی، گوتەبێژی رێكخراوی ئەتۆمی ئێران دواین هەڵوێستی ئێرانیان لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە راگەیاند.

بەهرۆز کەمالوەندی، لەگەڵ تەواو بوونی ئەو مۆڵەتەی دابوویان بە ئەوروپا، رایگەیاند: "پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 3.67% زیاد دەکەین"

راشیگەیاند: "ئێمە ئێستا لە دۆخێکداین دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئێران لەبارچاو بگرین و هەر کاتێکیش زانیمان پێویستیمان بە کارتیاکەری ئەتۆمییە، دەست بە دروستکردنی دەکەین".

لای خۆیەوە عەباس عێراقچی گووتی: "ئێمە 60 رۆژی دیکە مۆڵەت بە ئەوروپا دەدەین و ئەگەر لەم ماوەیە هەنگاوی پێویست نەنرێت بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، هەنگاوی دیکە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دەنێین".

ئاماژەی بەوەشدا، رووسیا و چین و هەندێک وڵاتی دیکە دەیانەوێت رێگا چارەیەک بۆ کێشەکان بدۆزنەوە، بەڵام بە بوونی ئەم جۆرە سیاسەتی ئەمەریکا، چارەسەر لە ئێستادا سەخت دەبێن.





ئەم هەواڵە 4012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad