English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی پەكەكە و توركیا زیانی زوری بۆ هاووڵاتیانی چەندین گوند هەبووە
2019-07-07 [06:26 AM]

ZNA- هەولێر


چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسان و چین و توێژی جیاجیا لە دەڤەرەكانی برادۆست و سیدەكان و سۆران بە گشتی داوا دەكەن شەڕی چەند ساڵەی نێوان پەكەكە و توركیا لە ناوچەكانیان دوربكەوێتەوە.

لەوبارەیەوە دڵگەش رەمەزان پارێزەر و چاڵاكوانی سڤیلە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس دەڵێت تا چیتر خەڵكی سڤیل لە گوندەكانی برادۆست و سیدەكان و سۆران  و قەزا و ناحیەكانی دەڤەری باڵەكایەتی بە گشتی نەبنە  قوربانی ئەو كێشە و شەڕ و ئاڵۆزیانەی نێوان پەكەكە و توركیا چەندین جار بە هەردوو لایان ڕاگەیاندووە كەوا خەڵكی ناوچەكە نایەوێ بكەوێتە ناو ئەو ململانێیەی كە ئەو دوو لایەنە چەندین ساڵە هەیانە و تا ئێستا نەیانتوانیوە چارەسەرێكی ڕیشەییانە بدۆزنەوە بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ و كوشتن و ئاڵۆزی بۆیە پێویستە هەرچی زووە لەو دەڤەرە دوربكەونەوە تا چیتر قوربانی و بریندار و شەهیدی لێنەكەوێتەوە و خەڵكەكەش بە ئارامی بژیت و بتوانن بچنە ناو ڕەز و باغ و بیستان و زەویەكانیان و كارەكانیان بە بێ بوونی هیچ گرفت و دلەڕاوكێیەك ڕاپەرێنن و دوربكەونە لە بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا.

 





ئەم هەواڵە 4912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad