English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەربەتی ھەنار لەم ئازارە رزگارت دەکات
2019-07-07 [10:29 AM]

هەولێر _ ZNA


پسپۆڕانی بواری تەندروستی رایدەگەیەنن شەربەتی ھەناری سروشتی دەبێتە ھۆی نەمانی ھەوکردنی رێڕەوی میز.


ھەوکردنی رێڕەوی میز ئازارێکی زۆری ھەیەو لەکاتی میزکردندا، ئەندامی زاوزێ توشی خورین و سوربوونەوەو ھەندێکات سوتانەوە دەکات  و بۆنێکی ناخۆشی لەگەڵە.

پسپۆڕان دەڵێن، بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە، رۆژانە بە بەردەوامی شەربەتی ھەناری سروشتی بخۆرەوە تاوەکو رزگارتبێت.


شەربەتی ھەنار بەھۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید و ڤیتامین C  تێیدا، دەبێتە ھۆی لەناوبردنی بەکتریاو باشبوونی کۆئەندامی بەرگری لەش کە دژی ھەوکردنە.


گۆڤاری تەندروستی ئەمریکی ئاماژەبەوەدەکات، شەربەتی ھەنار لە جۆرەکانی شێرپەنجە  دەتپارێزێت و لەنەخۆشییەکانی دڵ دوورتدەخاتەوە وبەکتریا لە رێڕەوی میز لەناودەبات. 


لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی The Times of India بڵایکردەوە کە شەربەتی پرتەقاڵ و کێوی و قۆخ و نارنج سودێکی زۆری بۆ لەناوبردنی ھەوکردنی رێڕەوی میز ھەیە.





ئەم هەواڵە 5746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad