English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو جۆرە ماست بۆ خواردن ته‌ندرووست نیین
2019-07-07 [08:24 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ گوێره‌ی پشكنینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندرووستی سلێمانی، دوو جۆر ماستی كۆمپانیای كاله‌، شیاوی خواردن نین و له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوونه‌.

لە راگەیاندراوێکدا قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی راگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله‌ براوه‌ بۆ بشكنین، بۆ دڵنیابوون له‌ لایه‌نی ته‌ندرووستی، ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ردوو جۆری (ماستی به‌یانیان 700گم و سڤن 2 كگم) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه‌.

هەر لە راگەیانراوەکەدا هاتووە، راپۆرتی لێژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، ده‌ست به‌سه‌ر‌ (540) دانه‌ له‌ ماستی به‌یانیان و (240) ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه‌ و دوای پشكنین له‌ناو براوه‌.‌

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش راشیگەیاندووە، له‌كۆی (8) جۆری ماستی كۆمپانیای كاله‌، كه‌ پشكنینیان بۆ كراوه‌، ته‌نها هه‌ردوو جۆری (به‌یانیان و سڤن) له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌كانی دیكه‌ به‌پێی پشكنینه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ و بۆ خواردن گونجاون.

دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه‌ ماسته‌ نه‌شیاوه‌ش، كۆمپانیاكه‌ به‌ بڕێك پاره‌ سزا دراوه‌.

 


ئه‌م دوو جۆره‌ ماسته‌ بۆ خواردن ته‌ندرووست نیین





ئەم هەواڵە 10723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad