ZNA – هه‌ولێر
باڵه‌خانه‌ی هه‌واڵگری ئه‌فغانستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی غه‌زنی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراو كرایه ئامانج، له‌ئه‌نجامدا 61 كه‌س بوونه قوربانی.
عارف نوری، گوتەبێژی ویلایەتی غەزنی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، به ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش كرایه سه‌ر باڵەخانەی ھەواڵگریی نیشتمانی لە ناوەندی ویلایەتی غه‌زنی زیانی گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
نوری گوتیشی: "لە ئه‌نجامی ھێرشەکەدا 8 کارمەندی ئاسایش و 4 مەدەنی کوژراون و ٤٩ی مەدەنی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیاندراوێکدا، بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە راگەیاندووە.
ئەم هەواڵە 5512جار خوێندراوەتەوە |