English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا داوای لە ئەڵـمانیا کرد هێزی سەربازی بنێرێتە سووریا
2019-07-07 [10:25 AM]

​ZNA - هەولێر


حکومەتی ئەمریکا داوای لە ئەڵمانیا کرد هێزی سەربازی بە مەبستی بەشداری‌کردن لە جەنگی داعش بنێرێتە سووریا.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا لە زمانی جەمیز جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری و هاوپەیمانیی دژی داعش، داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە بە ناردنی راهینەری سەربازی و ناردهی کەرستەی جەنگ یارمەتیی هێزەکوردییەکانی خۆرئاوا بدات.

جەمیز جێفری، گوتوویەتی: ئێمە دەمانهەوێ هێزەکانی ئەڵمانیا جێگەی سەربازی ئێمە بگرنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی وڵامی ئەڵمانیاین.

دۆنالدت ترەمپ، سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردووی زایینی رایگەیاندبوو، بەتەمایە ٢هەزار سەربازی ئەم وڵاتە بکشێنێتەوە کە لە خاکی سوویا نیشتە جێن.





ئەم هەواڵە 1012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad