English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌لیڕه‌زا تابێش: منداڵی ئه‌وڕۆ پێویستی به‌ ناوه‌رۆکی شیاوی وێنه‌یی هه‌یه‌
2019-07-07 [01:10 AM]

ZNA ـ تاران


عه‌لیڕه‌زا تابێش بەڕێوبەر و به‌رپرسی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گوتی: فیستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ له‌ به‌ره‌به‌ری چوونه‌ ناو چواره‌مین ده‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆیدایه‌ و بۆته‌ دامه‌زراوه‌یه‌کی به‌هێز که‌ ره‌وتێکی دروست کردووه‌ و کاریگه‌ره‌.

 

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان، عه‌لیڕه‌زا تابێش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبیریی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ که‌ له‌ شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که‌ فێستیڤاڵه‌کانی سینه‌مایی ئێران وه‌کوو فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر و فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ له‌ به‌ره‌به‌ری چوونه‌ ناو ده‌یه‌ی چواره‌می ته‌مه‌نی خۆیاندان، راشیگه‌یاند: ‌فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ به‌و پێشێنه‌ و رابردووه‌ی ئێستا دامه‌زراوه‌یه‌کی به‌هێزه‌ که‌ ره‌وتێکی دروست کردووه‌ و کاریگه‌ره‌ و تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ سێ ده‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی ئه‌م فێستیڤاڵه‌، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م رووداوه‌ له‌ گۆڕانکاری دووره‌په‌رێز نه‌بێت.

 

هه‌روه‌ها گوتی: گه‌شه‌ی وه‌ها فێستیڤاڵێک له‌مه‌دایه‌ که‌ له‌ گۆڕانکاری تێبگات و وێڕای وه‌فاداربوون به‌و بنه‌ما سه‌قامگیرانه‌ی که‌ هه‌ر فێستیڤاڵێک له‌ زاتی خۆیدا هه‌یه‌تی، بیر له‌ ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتن بکاته‌وه‌.

 

تابێش له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: گرینگترین ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتن، گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتن له‌ شێواز و ستایلی ژیان و جۆری پێداویستییه‌کان و بیر و بۆچوونه‌کانی به‌رده‌نگه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ واته‌ منداڵان و مێرمنداڵانه‌.

 

سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە رۆژانی 19 تا 26ی ئاب 2019 له‌ دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا بە بەرپرسیاریی عەلیڕەزا تابێش لە ئیسفەهان بەڕێوەدەچێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad