English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانۆ خەلیل کار بۆ فیلمێکی نوێی سینەمایی دەکات
مانۆ خەلیل
2019-07-07 [12:58 PM]

 هەولێر - ZNA 


دەرهێنەری کورد، مانۆ خەلیل کار بۆ فیلمێکی نوێی سینەمایی دەکات کە چیرۆکەکەی باس لە منداڵێک لە گوندێکی سنووری لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.

 

مانۆ خەلیل بە ئاژانسی زاگرۆسی راگەیاند، فیلمەکە بەناوی دراوسێیە، هەرچەند هێشتا ناوەکەی جێگیر نەکراوە و بەنیازن لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا کاری وێنەگرتنی ئەنجام بدەن.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەم بەرهەمەدا ژمارەیەک ئەکتەری کورد و بیانی بەشدارن، لەوانە ئەکتەری سووری، سامر ئەلمسری و تاوەکو ئێستا ئەکتەرە سەرەکییەکە هەڵنەبژێردراوە کە منداڵە.

 

فیلمەکە باس لە منداڵێکی کوردی تەمەن حەوت ساڵان دەکات کە دەیەوێت لە دوای چوونی بۆ قوتابخانە بەهەشتێک بۆ خۆی دروست بکات، بەڵام بەهۆی مامۆستایەکی خەونەکانی بە ئاراستەیەکی دیکەدا دەڕۆن و خەونەکانی لەناو دەچن.

 

مانۆ خەلیل روونیشی کردەوە، بەر لە 25 ساڵ کاری بۆ ئەم فیلمە کردووە و چیرۆکەکی نووسیوە و ئێستا دەرفەتەکە گونجاو بوو بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکات.

 

گوتیشی، کۆمپانیای فرایم بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی سینەمای وەزارەتی رۆشنبیری سویسرا، دەزگای سینەمایی و تەلەڤزیۆنی بێرنی سویسری و چەند کەناڵێکی ئەوروپی فیلمەکە بەرهەمدێت.

 

لەبارەی وادەی نمایشکردن و بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، ئەو دەرهێنەرە کوردە گوتی، لە بەهاری 2020 بڵاودەکرێتەوە.

 

مانۆ خه‌لیل لە رۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە و دەرچووی زانکۆی دیمه‌شقە و له‌ بواری مێژوو و مافپه‌روه‌ری خوێندوویه‌تی، لە ساڵی 1986 رووی لە چیكسلۆڤاكیا کردووە و له‌بواری کاری ده‌رهێنان خوێندوویه‌تی، دواتر ماسته‌ری له‌ بواری ده‌رهێنانی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی به‌ده‌ستهێناوه‌.

  

مانۆ خەلیل ئێستا نیشتەجێی سویسرایە و تاوەکو ئێستا كاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلم كردووە، لەوانە، "پەرەسێلکە"، "باخچەكانی بەهەشت"، "تامی هەنگوین"، "ئەنفال"، "داڤێد تولهیلدان" و "زیندانەكەم، ماڵەكەم".





ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad