English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی نەمسا ١١ ئێرانیی لە فاڵگۆنێکی شەمەندەفەردا دۆزییەوە
2019-07-07 [01:09 AM]

​ZNA - هەولێر


پۆلیسی نەمسا رۆژی شەممە رایگەیاند ١١ پەناخوازی ئێرانیی دۆزیوەتەوە کە لە شەمەندەفەرێکی بارهەڵگردا خۆیان حەشار دابوو.

بە گوتەی سەرچاوەکانی نەمسایی، ئەم پەناخوازانە لە شاری "فۆرنیتز"ی باشووری نەمسا لە فالگۆنی گواستنەوەی بەفرگر (سەلاجە)دا کە بەرەو ئەڵمانیا دەچوو، خۆیان حەشار دابوو.

 بە گوێرەی هەوڵەکە ئەم پەناخوازانە گوتوویانە قاچاخچییەک رۆژی پێنجشەممە لە سێربیا ١٠٠٠ئێرۆی لە هەرکامیان وەگرتتووە و بەڵێنیی پێداون شەمەندەفەرەکە لە ئەڵمانیا دایان دەبەزێنێت.

بە گوتەی رێکخراوی خاچی سوور، ئەم پەناخوازانە لە بواری تەندروستیەوە لە بوارێکی تەواو ئاسایی دان و لە لایەن ئەم رێکراوەوە بۆ کەمپێکی پەناخوازان گوزراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad