ZNA - ههولێر
جێمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی وێڵت ئام سۆنتاج، رایگهیاند، چاوەڕوانن ئەڵمانیا سەرباز بنێرێتە باكووری سووریا، وتیشی، دەمانەوێت سەربازانی ئەڵمانیا، جێگای بەشێك لە سەربازانی ئێمە لهم وڵاته بگرنەوە، لهمبارهیهوه ئهڵمانیاش بیر له بابهتهكه دهكاتهوه.
جێفری باسی لهوه كرد، چاوەڕوانی پشتگیریی زیاتری ئەڵمانیاین، چونكه ئهم وڵاته لە قۆناغی سیاسیی باكووری سووریا و بەرەنگاربوونەوەی داعشدا رۆڵی چالاكی هەیە.
ئهم نوێنهرهی ئهمهریكا، باسی لهوه كرد، وڵاتهكهی چاوەڕوانی ئەركی زیاترە لە هاوپەیمانییەتی دژبە داعش و هیوای خواست ئەڵمانیاش كاری زیاتر بكات.
روونی كردهوه، ئەو سەربازە ئەڵمانییانە یان سەربازی هەر وڵاتێكی دیكە كە دوای كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا لە باكووری سووریا جێگایان دەگرنەوە، پێویستە توانای شەڕكردنیان هەبێت.
گوتیشی، سەربازەكان پێویستە ئامادەبن بەرگری لە خۆیان بكەن. پێویستە سەربازەكان چەكی قورسیشیان پێ بێت، بەڵام ئەو هێزانەی كە بۆ هێرشكردن بەكاردێت لە هێزە سوورییەكان پێكدەهێنرێن.
نوێنەرەكەی ئەمریكا ئاشكراشیكرد، بابەتەكەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا باسكردووە، ئەڵمانییەكان بیر لە بابەتەكە دەكەنەوە و بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن.
aa
ئەم هەواڵە 5917جار خوێندراوەتەوە |