ZNA- ھەولێر ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند پارتی بەشی زۆری ناوی کەسەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتەکان دەستنیشان کردووە بەلام تاوەکوو ئێستا ھیچ لیستێکی فەرمی بۆ بلاو نەکراوەتەوە .
بلند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند پارتی بەشی زۆری ناوی کاندیدان بۆ پۆستی وەزارەتەکان دەستنیشان کردووە لە ماوەێکی نزیک دا لیستی ناوەکان ڕادەستی سەرۆک وەزیران دەکرێت .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا بلند ئیسماعیل رایگەیاند زۆربەی لایەنەکان گەیشتونەتە رێکەوت لەسەر لیستی ناوەکان و رۆژی چوارشەم کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم پێک دەھێنرێت .
گۆران ھەرکی
ئەم هەواڵە 4252جار خوێندراوەتەوە |