English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ : له‌مه‌ودوا ئێران زیاتر گوشاری ده‌خرێته‌ سه‌ر
2019-07-08 [05:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کاردانەوە بە هەڵوێستی ئێران لەبارەی بردنە سەری ڕێژەی پتاندنی یۆرانیۆم، ئاشکرای کرد لەمەودوا ئێران زیاتر گوشاری دەخرێتە سەر و زیاتر دەخرێتە پەراوێزەوە.

 

لەمبارەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "پەرەدان بە بەرنامەی ناوکیی ئێران لەم دواییانەدا، دەبێتە هۆی پەراوێزخران و سزا و گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئەو وڵاتە، چونکە دەبێ وڵاتان داوا بکەن ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بۆ بەرنامەی ئەتۆمی بگەیەنێتە سفر".

 

مایک پۆمپیۆ، ئاماژەی بەوەش کردووە: "کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خاوەن چەکی ئەوتۆمی، دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر جیهان".

 

دوێنێ یەکەشەممە 2019.7.7 سێ بەرپرسی باڵای ئێرانی لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا ئاشکرایان کرد: "ئیتر تاران لەمەودوا پابەندی ڕێژەی 3.67٪ی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و ئەو ڕێژەیە بەرز دەکاتەوە".

 

ئەم هەڵوێستەی ئێران لەبارەی زیاترکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم و هەوڵدان بۆ هاتنە دەرەوە لە ڕێکەکوتنی ناوکی، کاردانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتابەت ئەمریکای لێ کەوتەوە و دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، خاترجەم بن ڕێگە نادەین ئێران قەت دەستی بە چەکی ئەتۆم ڕابتا و دەبێ ئەو وڵاتە زۆر وشیار بێت.





ئەم هەواڵە 5311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad