English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. جارێكیتر بەرازیل بووە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا
2019-07-08 [06:01 AM]

ZNA- ھەولێر



لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا ھەڵبژاردەی بەرازیل بووە پاڵەوان دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی ٣-١ بەسەر پیرۆ سەرکەوتنی تۆمار کرد.

شەوی ڕابردوو لە یاریگای ماراکانا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٧٠ ھەزار ھاندەر، ھەڵبژاردەی بەرازیل و پیرۆ رووبەرووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا ھەڵبژاردەی سامبا توانی یاریەکە ٣-١ بباتەوەو بۆ جاری نۆیەم لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانێتیەکە بەدەست بھێنێت.


لە گێمی یەکەم  بەرازیل لەسەرەتاوە دەستی خۆی وەشاند، ئیڤەرتۆن بە ئەسیستێکی خیسۆس،  لە خولەکی ١٧ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد، ئەم گۆڵە ئیڤەرتۆنی کرد بە گۆڵکەری پاڵەوانێتییەکە.
 بەڵام لە خولەکی ٤٤ ناوبژیوان لێدانی سزای بەسوودی پیرۆ ھەژمار کرد، گێرێرۆ، توانی گۆڵی یەکسانبوونی پێ تۆمار بکات و بۆ یەکەمجار لە پاڵەوانێتییەکە تۆڕی گۆڵەکەی ئەلیسۆنی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکە ھەژێنرا.

پێش کۆتایی ئەو گێمە و لە کاتی زیادکراودا لە خولەکی ٤٨ خیسۆس بەسوودوەرگرتن لە ئەسیستێکی ئارسەر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، گێمی یەکەم ٢-١ کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یاریەکە و لە خولەکی ٧٠  ناوبژیوانی یاریەکە گابرێل خیسۆسی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، ھەرچەندە پیرۆ زیاتر فشاری دروست کرد بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام لە ھێرشێکی ھەڵگەڕاوەدا،ئیڤرتۆن توانی لێدانێکی سزا درووست بکات و ریچارلسۆن گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بە لێدانی سزا بۆ بەرازیل کردوو لە کۆتایدا یاریەکە ٣-١ بە سوودی بەرازیل تەواو بوو.





ئەم هەواڵە 1033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad