English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی كه‌شتی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن به‌ریتانیا قەبووڵکراو نییە
2019-07-08 [07:20 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتی ووڵاته‌كه‌ی لەلایەن سوپای بەریتانیا بە دزیی دەریایی لەقەڵەم دا و ده‌شڵێت ئەم کارە بۆ ئێمە قەبووڵکراو نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2019.7.8 ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی سەربازی لە شاری "بەندەرعەباس" گوتی:  چەند ڕۆژێکە كه‌شتیه‌كی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیا لە جەبەل تارق ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی دڕندانه‌یه‌ لەلایەن بەریتانیاوە و پێچەوانەی یاسا و ڕێوشوێنەكانی نیودەوڵەتی و بەڵێنی وڵاتانی ئەورووپی و جۆرێکە لە دزی".

وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: "ئاسایشی ناوچەکە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆر گرنگە و ئێران بۆ پاراستنی سەقامگیریی خۆی نرخی زۆری داوە و توانیویە بەرپرسیارانە و بە هێزەوە ئەو ئاسایەشە دابین بکات".

حاتەمی گوتیشی: "لەم دواییانەدا هێزەکانی سوپای پاسداران توانیان فڕۆکەکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بکەنە ئامانج کە هاتبووە ناو خاکی ئێرانەوە و ئێمە بۆ پاراستنی سنوورەکانمان لەگەڵ کەس سازش ناکەین و بەرگری لە سنوورە زەوینی و ئاسمانییەکانمان دەکەین"

 





ئەم هەواڵە 952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad