English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیتی هێرشێكی كرده‌ سه‌ر مێسی
2019-07-08 [07:20 AM]

ZNA- ھەولێر


تیتی، راھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیل رەخنە لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەگرێت.

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای بردنەوەی نازناوی کۆپا ئەمریکا لەلایەن ھەڵبژاردەی بەرازیلەوە، تیتی راھێنەری سامبا رەخنەی ئاراستەی مێسی کرد بەھۆی ئەو قسانەی لە دوای یاری بەرازیل و ئەرجەنیتن و دواتریش ئەرجەنیتن و چیلی کردی، کە گوتی "ناوبژیوانان ستەمیان لێکردین و جامەکە بۆ بەرازیل دانراوە".

لەو کۆنگرە رۆژنامەڤانییەدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا کە بۆچوونت لەبارەی لێدوانەکانی مێسی چییە؟ تیتی گوتی "بەداخەوە دەبووایە مێسی بەڕێزتر بووایە لە کاتی قسەکردندا".

راھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیل، ھەروەھا لەبارەی مێسییەوە گوتی "من زۆر رێز لە مێسی دەگرم، گوتوومە ئەو یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە، بوونەوەرێکی ئاسمانییە و خەڵکی ھەسارەیەکی دیکەیە، بەڵام پێویست بوو بەڕێزتر قسە بکات و رێز لە مێژوومان بگرێت و شکست قبوڵ بکات".

تیتی، لەبارەی ئەو قسەی مێسییەوە کە گوتبووی ناوبژیوانی یاری بەرازیل و ئەرجەنتین ستەمی لێکردین، گوتی "ناوبژیوانی یاری بەرازیل و ئەرجەنتین دادپەروەر بوو".

لە کۆتاییشدا تیتی دانی بەوەدا نا کە ئەو کارەتە سوورەی بە مێسی درا نادادپەروەر بوو "کارتە سوورەکەی مێسی نادادپەروەر بوو، دەبووایە تەنیا کارتێکی زەردی پێبدرێت".


رووداو





ئەم هەواڵە 6775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad