English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودو گرینگی رەشکە
2019-07-08 [01:05 AM]

هەولێر _ ZNA



ڕەشکە یەکێکە لەوبەرھەمانەی لەزۆر خۆراکدا بەکاردەھێندێت،دەتواندرێت لەگەڵ زۆر خۆراک و کەرەستەی دیکە بەکار بھێندرێت، یەکێکە لە ڕوەکە وەرزیەکان و بەرزی دەگاتە ٣٠سم ،ناوچەی ڕەسەنی ئەم ڕوەکە دەریای سپی ناوەڕاستە،لە توێژینەوە و لێکۆلینەوەکاندا کە لەسەر ڕەشکە کراوە دەرکەوتوە  چەندین سودی سەرسوڕھێنەری ھەیە لەوانە:

١- بۆ بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری بەسودە و مرۆڤ لەزۆر نەخۆشی دەپارێزێت.


٢- بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەتواندرێت سود لە ڕەشکە وەربگیرێت.

 
ڕەشکە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ھەناسەدان وەک ڕەبۆ و ھەڵامەت.


٣- گەر مرۆڤ دوچاری سەرئێشەیەکی توند ببێتەوە دەتواندرێت بە بەکارھێنانی کەمێک لە ڕەشکەی کوتراو و دانانی لەسەر نێوچەوان لەگەڵ زەیتی زەیتون  چارەسەری سەرئێشەکەی بکات.


٤- چارەسەرە بۆ لەناوبردنی کڕێش و ئەسپێ ئەویش بە تێکەڵکردنی ڕەشکەی ھاڕاو لەگەل سرکە و بەکارھێنانی بۆ پێستی سەر.

٥- بۆ قڵیشانی پێست بەکاردەھێندرێت، ڕۆژانە زەیتی رەشکە دەدرێت لەو شوێنەی کە قڵییشاوە.


٦- گەر بەردەوام و بەپێی پێویست ڕەشکە بەکاربھێندرێت یارمەتیدەرە لە بەھێزکردنی میشک.


٧- یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی گرفتەکانی دڵ.





ئەم هەواڵە 1171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad