English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشی هەولێر باندێكی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركرد
2019-07-08 [11:42 AM]

Z.N.A



بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، باندێكی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركردووە ولەکاتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە ‌و هەوڵی راكردنیان داوە بەڵام دواجار دەستگیركراون.

د. تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانیان لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر باندێكی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركردووە کە پێشوەخت زانیاریمان لەسەر ئەو باندە هەبووە، هێزەكانمان بۆسەیان بۆ دانانبوون و خۆشبەختانە دەستگیریانكردوون.

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر هەروەها رایگەیاند: ئەو باندە رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە ‌و هەوڵی راكردنیان داوە، بەڵام دواجار دەستگیركراون. هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ دەستگیركردنیان دەستیشیان بەسەر بڕێك لەماددەی هۆشبەردا گرتووە ئەو باندە 3 کەس بوونە و جگە لە ماددە هۆشبەرەكان بڕێك پارەشیان پێبووە و هەر 3 کەسەکەش دانیشتووی شاری هەولێرن.
 





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad