English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ڵمانیا داواكه‌ ئه‌مه‌ریكای له‌باره‌ی ناردنی هێز بۆ سوریا ره‌ت كرده‌وه‌
2019-07-08 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا داوای له‌ ئه‌ڵمانیا كرد، هێز بۆ سوریا بنێرێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ داوای له‌و وڵاته‌ كردبوو هێز بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنێرێت.

وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا شتیڤن زایبێرت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، كاتێك ده‌ڵێم دیدی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ پابه‌ندی رێكاره‌كان هاوپه‌یمانیه‌تییه‌یه‌كه‌ی دژی داعشین كه‌ له‌ ئێستادا په‌یڕه‌وی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش هێزی وشكانی ناگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش هه‌موولایه‌ك ده‌زانێت.

دوێنێ جێمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی وێڵت ئام سۆنتاج، رایگه‌یاند، چاوەڕوانن ئەڵمانیا سەرباز بنێرێتە باكووری سووریا، وتیشی، دەمانەوێت سەربازانی ئەڵمانیا، جێگای بەشێك لە سەربازانی ئێمە له‌م وڵاته‌ بگرنەوە، وتیشی، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ڵمانیاش بیر له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

جێفری باسی له‌وه‌ كرد، چاوەڕوانی پشتگیریی زیاتری ئەڵمانیاین، چونكه‌ ئه‌م وڵاته‌ لە قۆناغی سیاسیی باكووری سووریا و بەرەنگاربوونەوەی داعشدا رۆڵی چالاكی هەیە.

نوێنەرەكەی ئەمریكا ئاشكراشیكرد، بابەتەكەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا باسكردووە، ئەڵمانییەكان بیر لە بابەتەكە دەكەنەوە و بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن.

 

شه‌رقولئه‌وسه‌ت





ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad