English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەخرێتەوە ڕوو
2019-07-08 [12:37 PM]

ZNA-هەولێر


پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەست پێ دەکاتەوە و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش چەند زانیارییەک لەمبارەیەوە دەخاتە ڕوو.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیران ماوەیەکە بڕیاری داوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەست پێبکاتەوە و فەرمانەکە رەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە، ئێستاش وەزارەتی دارایی بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان، سەرقاڵی دانانی میکانیزمێکن بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و ھەر کاتێک لەسەری گەیشتنە رێککەوتن، پلەبەرکردنەوە دەست پێدەکاتەوە"

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئەوەشی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندووە: "ئەو کارە پێویستی بە ھەندێک کات ھەیە تاوەکو دەست پێبکاتەوە، چونکە ماوەی چوار ساڵە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە و ژمارەیەکی زۆری مامۆستا و فەرمانبەر کاتی پلەبەرزکردنەوەیان ھاتووە، بۆیە وەزارەتی دارایی پێویستی بە زانیاری تەواو و پارەش ھەیە بۆ ئەوەی ئەو کارە ئەنجام بدات، بەڵام بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و ھەر کاتێک تەواو بوو، پلە بەرزکردنەوە دەست پێدەکاتەوە".

لە ١/١/٢٠١٦ەوە بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕاگیراوە، ئەمە لەکاتێکدا کە بە ھەردوو قانوونی ڕاژەی شارستانیی ژمارە ٢٤ی ساڵی ١٩٦٠ و قانوونی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨ پلەبەرزکردنەوە (الترفیع) وەک مافێکی فەرمانبەر جێگیر کراوە.

بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەنێوان چوار بۆ پێنج ساڵ جارێک دەبێت، کە بەو ھۆیەوە ناونیشانی (وەزیفە)کەیان پێ دەگۆڕێت و مووچەکەشیان بۆ زیاد دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 11695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad