English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ فه‌رمی، یوفا وه‌ڵامی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌داته‌وه‌
2019-07-08 [01:00 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەیەوێت لە پاڵەوانێتییەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بکشێتەوە و پەیوەندی بە ئەورووپا بکات، لەمبارەیەوە یوفا ھاتە دەنگ و بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و بیرۆکەی قبوڵکردنی ئارجێنتینای ڕەت دەکاتەوە.

دوای ماڵئاواییکردنی ئارجێنتینا لە کۆپا ئەمریکا، لیۆنێل مێسی و یاریزانانی ئارجێنتینا رەخنەیەکی توندیان لە فیدراسیۆنی کیشوەری ئەمریکای باشوور کرد و بە گەندەڵ و لایەنگیری بەرازیل تۆمەتباریان کردن، ئەمەش ھەڵبژاردەی ئارجێنتینای ناچار کردووە کە بیر لە کشانەوەیان لە کۆپا ئەمریکا بکاتەوە و بەشداریی پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا بکەن.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە، یوفا بە فەرمی لەسەر پێگەی خۆی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ھیچ داواکارییەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا بەدەست ئێمە نەگەیشتووە کە گوایە داوایان لە یوفا کرد بێت رێگەیان پێبدەن لە داھاتوو لەگەڵ کیشوەری ئەورووپا بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکان بکەن.

یوفا لە بەیاننامەکەدا نووسیویانە: ئەگەر ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا داواکارییەکی لەمجۆرەش لە ئێمە بکات ڕەتی دەکەینەوە، چونکە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەیە و نامانەوێت تێکەڵی کێشە و ناکۆکییەکانیان بین، بۆیە وەک یوفا ئامادەین میوانداریی ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا بکەین بۆ پاڵەوانێتییەکان، وەک میواندار و سەیرکردنی یارییەکان نەک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکان.





ئەم هەواڵە 5563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad