English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كابینەی بەرەنگاری
2019-07-08 [02:02 AM]

نووسينى: ئاريان فه‌ره‌ج


رەنگە باشترین ووشەیەك گوزارشت لە كابینەی هەشتەم بكات، (كابینەی بەرەنگاری) بێت. بەرەنگاریی قەیرانە زۆر و پێكەوە و تاقەتپڕوكێن و درێژخایە سیاسی و سەربازی و ئابورییەكانی كە روویان لە كوردستان كرد. بەرەنگاریی سیاسەتی سەختی برسیكردن، بەرەنگاری پەلاماری دڕندانەی داعش بۆ سەر خاكی كوردستان، بەرەنگاری دابەزینی نرخی نەوت و كەسادی ئابوری و بێ بازاڕی، بەرەنگاریی لێشاوی ملیۆنی ئاوارە و پەناهەندان، بەرەنگاریی ئابڵوقە و سزای سەپێندراو و عوزلەتی دیبلۆماسی، بەرەنگاریی پیلان و هەڕەشە جدییەكانی سەر قەوارەی سیاسیی كوردستان و ئەگەری لەنێوبردن و مەترسییەكانی لێكترازاندن و دووكەرتی. بەرەنگاریی قەیرانە سیاسییە ناوەخت و ناموجەبەكانی نێوخۆ و لەنیوەرێدا بەجێهێشتن، بەرەنگاریی شەڕی سەختی دەرونی و هەوڵەكانی تێكدانی ئاشتی كۆمەڵگەیی، بەرەنگاربونەوەی میدیای نامەسئول و دەمهەراش و هەوڵە چڕەكانی نەهێشتنی متمانەی نێوان خەڵك و دامەزراوەكانی حكومەت. بەرەنگاربونەوەی ئاسەوار و دەرهاویشتە و لێكەوتە جۆراوجۆرەكانی كۆی ئەم هەموو قەیران و تەنگانە و بارگرانییە. 
كابینەی هەشت كابینەی گرەو بوو لەگەڵ مێژوو، كابینەی كۆڵنەدان و شەڕی دەستەو یەخە و مان و نەمان بوو لەگەڵ ئەو هەموو مارەی لە ملی كوردستان ئاڵابوو، كابینەی گرەوی تێكشكاندن و بەزاندنی كۆی ئەو هەموو قەیرانە بوو، كابینەی تاقیكردنەوەی ئیرادەی نەبەزین و بەرگەگرتن و بەگژداچونەوە و سەنگەرچۆڵ نەكردن و كۆڵنەدان بوو، كابینەی گواستنەوە و گەیاندنەوەی كوردستان بوو بە سەلامەتی بۆ كەناری ئارامی و دووبارە هەستانەوە، دووبارە بوژانەوە، دووبارە سەرپێكەوتنەوە و درێژەپێدانی كاروان. 
گەورەترین و پڕماناترین وانەیەك كە كابینەی هەشت بۆ مێژووی كورد و كوردستانی تۆمار كرد ئەوە بوو: خەوبینین و خۆماندووكردن و پیلانگێڕان بۆ لەبەین بردنی ئەم قەوارە سیاسییەی كورد كە بە خوێن و خەباتی نەتەوەیەك بەدەست هاتووە، خەونی حوشترە. ئەم سەركەوتن و پیرۆزی و سەرفرازییەش وەك نیچیرڤان بارزانی گووتی: نەدەكرا و بەدەست نەدات ئەگەر پشتیوانی و تێگەیشتن و خۆڕاگری و زەحمەتچەشتنی خەڵكی كوردستان نەبوایە، ئەو خەڵكەی شایستەی حكومەت و كابینەیەكی نوێی هەرچی زیاتر خزمەتگوزارترو یاساسالارتر و رەشید و چاكسازترن.





ئەم هەواڵە 1312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad