ZNA - هه‌ولێر رۆژی شه‌ممه هه‌نێك گروپی مافی مرۆڤ و چالاكڤانی مه‌ده‌نی له شوێنێكی خاپووربوو كاریان كرد، رایانگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی به سه‌ركردایه‌تی روسیا بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له رۆژئاوای سوریا له ماوه‌ی دوو مانگدا نزیكه‌ی 544 هاوڵاتی كوژراون و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
تۆری سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وتی، 544 هاوڵاتی به به‌هۆی سه‌دان هێرشی فرۆكه‌كانی روسیا و سوپای سوریا كوژراون، له نێویاندا 130 منداڵ هه‌یه و 2117 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
لای خۆیه‌وه روسیا و سوپای سوریا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه شوێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیان كردبێته ئامانج.
روسیا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی و سوپای سوریا به‌ره‌نگاری هێرشه تیرۆرستییه‌كانی رێكخراوی قاعیده ده‌بنه‌وه كه هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی خه‌ڵكی تێدایه و له ژێر كۆنترۆلی حكومه‌ت دایه.
مانگی رابردوو رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند، له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی روسیا و سوریا بۆمبی سوتێنه‌ر به‌كار هاتووه.
رۆیته‌رز
ئەم هەواڵە 5581جار خوێندراوەتەوە |