English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
علی عەونی : پەکەکە بیانوو دەداتە دەست تورکیا بۆ ئەوەی سەروەری خاکی ھەرێمی کوردستان پێشێل بکات
2019-07-08 [04:20 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەێنێت پەکەکە رۆژ بە رۆژ ھێزەکانی لە ناو ھەرێمی کوردستان دەھێنێتە خوارتر و بۆ ناو حەشاماتی خەڵک بەم کارەشی بیانو دەداتە دەست تورکیا بۆ ئەوەی سەروەری خاکی کوردستان پێشێل بکەن .

علی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند گروپێکی موخابەراتی تورکیا لە ناو پەکەکە ڕۆلی خۆیان بەجێ گەیاندووە خزمەتی ئامانجی تورکیایان کردووە .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا علی عەونی رایگەیاند پەکەکە بیانو دەداتە دەست تورکیا بۆئەوەی سەروەری خاکی کوردستان پێشێل بکرێت و ھاولاتیانی سڤیل باجی ئەو ھەلانە بدەن و ببنە قوربانی .

ھەروەھا علی عەونی گوتی پەکەکە بە مەزندەی خۆیان خانەوادەی ئەو سڤیلانەی دەبنە قوربانی دەبنە مولکی ھەتا ھەتایی خۆیان بۆیە پێویستیان بە خوێنی ئەم ھاولاتیانە ھەیە بۆ بازاڕ و موزایەدە .

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 3799جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad