English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن
2019-07-09 [05:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای کاندیدبوونی چوار پەرلەمانتار بۆ وەزارەتەکانی کابینەی نوێ، چوار کاندی حزبەکان دەست وەک پەرلەمانتار بەکار دەبن و سوێندی یاسایی دەخۆن.

بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، نابێت ئەو کەسەی پەرلەمانتارە لە دامودەزگاکانی حکوومەت ھیچ پۆستێکی دیکەی ھەبێت.

 رۆژی پێنجشەممە 11-7-2019، لەگەڵ دەست بەکاربوونی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، چوار کاندید سوێندی یاسایی دەخۆن و دەبنە پەرلەمانتار.

رۆژی دووشەممە 8-7-2019، نووسینگەی مەسرور بارزانی، راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی کاندیدانی وەزارەتەکانی کابینەی نوێی ناردە پەرلەمان، کە ناوی چوار پەرلەمانتاریشی تێدایە و بریتین لە؛

- ڤاڵا فەرید، سەرۆکی ئێستای پەرلەمان بۆ وەزیری هەرێم.

- بێگەرد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

- عەبدوڵڵای حاجی مەحمود بۆ وەزیری کاروباری شەهیدان.

- ئایدن مەعروف بۆ وەزیری هەرێم.

پەرلەمانتارە نوێیەکان لە چوار فراکسیۆنی جیاوازن، کە بریتین لە؛

- لەنجە دزەیی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شوێنی ڤاڵا فەرید دەبێتە پەرلەمانتار.

- شیرین یونس، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی دەبێتە پەرلەمانتار.

- باپیر کامەلا، کاندیدی لیستی سەردەم  لە شوێنی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود دەبێتە پەرلەمانتار.

- سەباح بیلال، کاندیدی بەرەی تورکمانی لە شوێنی ئایدن مەعروف دەبێتە پەرلەمانتار.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 10-7-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی ئەو کابینەیە دەکات.





ئەم هەواڵە 2287جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad