هەولێر _ ZNA
تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم ، زینک ، فۆسفۆر. زۆر بەسوودە ڕێگە لە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت، یارمەتی کەم کردنەوە ئاستی کۆڵیسترۆڵی خوێن دەدات. چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ ئەم ڕیشاڵانە پشت دەبەستێت بەمژینی چەوری لە زراو ریخۆڵەکان بەمەش ئاستی کۆڵیسترۆڵ لە خوێن کەم دەکاتەوە، مرۆڤ سێ ھەزار ساڵ پێش ئێستە دۆزیویەتییەوە و کەڵکی لێی وەرگرتووە.
ئەم ڕووەکە یەکێکە لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکان بە ئۆمێگا ٣ کە ئاوێتەیەکی زۆر گرنگی پەردەی خانەن. ھەروەھا ڕێگە لە دروستبوونی مەینی خوێن دەگرێت کە دەبێتە ھۆی جەڵتەی دڵ و یان گیرانی خوێنبەرەکان و نەخۆشی دڵ و رۆیشتنی خوێن باشتر دەکەن، ھەروەھا ئاستی کۆڵیسترۆڵی ترایگلیسراید کەم دەکاتەوە.
بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ئەنجامدراوە تۆوی کەتان یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدات. تەنیا بەخواردنی ١/٤ کوپ تۆوی کەتان لە بەیانیاندا پێش خواردنی نانی بەیانی ئاستی کۆڵیسترۆڵ کەم دەکاتەوە، بۆ نموونە ، ئەگەر سەرەتا ڕێژەی کۆلیستڕۆلی خوێنتان ٢٣٢ بێت بە خواردنی تۆوی کەتان بۆ ماوەی شەش مانگ ڕێژەکەی تەواو گۆرانی بەسەردا دێت و نۆرماڵ دەبێتەوە بە ١٨٨، جگەلەوە نەک تەنیا یارمەتی دابەزاندنی کۆڵیسترۆڵ دەدات بەڵکو وزە بەلەش دەبەخشێت و تەندروستی پێست و قژ باشتر دەکات و کێش دادەبەزێنێت.
ئەم هەواڵە 10570جار خوێندراوەتەوە |