هەولێر _ ZNA
بەزالیا جۆرێکە لە پاقلەمەنیەکان لە لایەن منداڵەوە بە خۆراکی بێسوود و ناخۆش ناسراوە، بەڵام چەندان پێکھاتەی گرنگی تێدایە کە پێویستە بۆ کارلێکی لەش. چەندان جۆری لافۆنۆیدسی تێدایە لەگەڵا کارۆتینی بێتا و ئەلفا کە دوو جۆری گرنگی کارۆتەنۆیدەکانن. ئەمانەش چەند سوودێکی بەزالیان کە پێویستە بزانرێت.
یەکەم: نھێنی لەسەر کۆڵیسترۆڵ، بەرھەمھێنانی کۆڵسترۆڵی خراپ و چەوری سیانی کەم دەکاتەوە و یارمەتی زیادکردن و مژینی کۆڵیسترۆڵی باش دەدات و ئاستی ئێچ دی ئێڵ بەرز دەکاتەوە.
دووەم: نھێنی بەزالیا لەسەر قەبزی، تەندروستی گەدە و ریخۆڵە باشتر دەکات بەھۆی بوونی ئەو ریشاڵانەی کە تێیدایە. ریشاڵ ماددەی نەویستراوە کە پێویستە بۆ لەش.
سێیەم: نھێنی لەسەر ئێسک، کوپێک بەزالیا یارمەتی بنیات نانی ئێسک دەدات و نزیکەی %٤٤ لە ڤیتامین کەی پێک دێت. لەگەڵ ڤیتامینەکانی تردا وەکو بی کە پێویستن بۆ رێگریکردن لە کەمپتەوی ئێسک.
چوارەم: نھێنی بەزالیا لەسەر دڵ، ئەگەر لە ژەمەکاندا بەزالیا بەکاربھێنرێت ئەوە سووری خوێن باشتر دەکات، تایبەتمەندی دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە رێگە لە دروستبوونی پارچە دەگرێت لە دیواری خوێنبەرەکاندا.
پێنجەم: شەکرە باشتر دەکات، شەکرەی جۆری دووەمی بەرگری بۆ ئەنسۆلین زیاد دەکات بەھۆی بوونی تایبەتمەندی دژە ھەوکردن و دژە بەکتریاوە ئەو کاربۆھیدراتەی لە بەزالیادا ھەیە سروشتین و دروستکراو نین، بۆیە خراپ نیە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.
بەزالیا تایبەتمەندی دژە ھەوکردن و چارەسەری شێرپەنجە دەکات و نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە ھەروەھا رێگە لە پیربوونی پێست دەگرێت، چەندان جۆری گرنگ ڤیتامین و پێکھاتەی گرنگی تێدایە کە پێویستن بۆ لەش تەنیا لە بەزالیادا بوونیان ھەیە.
ئەم هەواڵە 10693جار خوێندراوەتەوە |