English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆڵتۆن: سزاكانی ئێستای سەر ئێران تەنیا سەرەتایەكەو گوشاری زیاتری دەخەینە سەر
2019-07-09 [08:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


جۆن بۆڵتۆنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا رایگەیاند، سزاكانی ئێستای سەر ئێران تەنیا سەرەتایەكەو لەپێناو دەستبەرداربوونی ئەو وڵاتە لە بەرنامە ناوەكییەكەی گوشاری زیاتری دەخەینە سەر.

بۆڵتۆن لەكاتی دیداری نوێنەری گرووپی "مەسیحییە یەكگرتووەكان لەپێناوی ئیسرائیل" راشیگەیاند، بەردەوام دەبین لەگوشار خستنە سەر ئێران تا دەستبەرداری بەرنامە ناوەكییەكەی دەبێت و كار كردەوە دوژمنكارانەكانی لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست رادەگرێت، لەناویشیاندا پەیرەوكردنی تیرۆر و پاڵپشتیكردنیشی لە جیهاندا.

ئەو بڕوای خۆی دەربڕی بەكاریگەری سیاسەتی ئێستایان بەكۆت و بەندكردنی ئێران و جەختیكردەوە سزاكانی ئێستا تەنیا سەرەتایەكەو ئەوەشی راگەیاند، ئێمە ئێستا لەسەرەتای رێگاكەداین ، لە نۆڤەمبەری رابردوو سزای خنكێنەرمان بەسەر ئێراندا سەپاند ، سیاسەتی گەمارۆخستنەسەر بریتییە لە ناچاركردنی تاران بۆ ئەوەی بێتە سەر مێزی دانوستان ، بەڵام هەر لەو سنوورە ناوەستین ، لەبەر ئەوەی ئامانجی سەرۆك ترامپ ئەوەیە رێكەوتنێكی ناوەكی نوێ بكەین كە هەموو خواستەكانی وڵاتەكەمانی تێدا جێكرابێتەوە".

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا زۆر بەتوندی رەخنەی لە ڕێكەوتننامەی ناوەكی پێشوو گرت، كە لە ساڵی ٢٠١٥ لەنێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز واژۆ كرا بە "خراپترین شكستی دیبلۆماسییەتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەمێژوودا" وەسفی كرد .

لای خۆیشییەوە مایك پێنسی جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە ئامادەی هەمان دانیشتن بوو لەگەڵ بۆڵتۆن وتی "واشنتۆن نایەوێت لەگەڵ تاران بكەوێتە جەنگەوە ،بەڵكو بۆ دانوستان و رێككەوتن لەسەر بەرنامە ناوەكییەكەی ئامادەیە ، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هەرگیز وڵاتەكەی لە هەڵوێستەكانی پاشەكشە ناكات ".

هاوكات لەگەڵ قسەكانی بێنس و بۆڵتۆن ، حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران وتی "هەموو جیهان دەزانێت ئێران هەوڵ نادات چەكی ناوەكی بەدەست بهێنێت" ، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد سزاكانی واشنتۆن بۆسەر وڵاتەكەی پەیوەندی بەرێگریكردن نییە لە درووستكردنی چەكی ناوەكی ، بەڵكو بۆ ڕێگریكدنە بۆ ئەوەی ئێران لە ڕووی زانستییەوە پێشنەكەوێت.

سەلامی لەبەشێكی تری قسەكانیدا وتی: چەكی ناوەكی لەناو ئیسلامدا جێگای نابێتەوە ، ئیسلام هەرگیز دان بە چەكی ناوەكیدا نانێت .





ئەم هەواڵە 5215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad