هەولێر _ ZNA
دەوالی لەگرفتە باو و بێزارکەرەکانە و بریتیە لەچەند مولولەخوێنێکی گەورە کەبەشێوەیەکی ناسروشتی لەنزیک رووکاری پێستەوە دەردەکەوێت و زۆربەی جار لەقاچدایە، دەوالی کاریگەری لەسەر ٢٥%ی ژنان و١٠ %ی پیاوان ھەیە.
وێبسایتی Gloves باشترین چارەسەر بۆ دەوالی دەخاتەروو:
دەوالی قاچ توشی ئازار دەکات
ھۆکارەکانی بۆماوەیی ، کارکردنی زۆر بەپێوە، قەڵەویی، حەبی دووگیانی، قەبزی، گۆرانکاری ھۆرمۆنی لەش، تەمەنی نائومێدی.
بەسیر چارەسەری بکە:
٦ لەت سیر بخە قاپێکی شوشە
ئاوی ٣ پرتەقاڵی تێ بکە
٢ کەوچکی گەورە زەیتی زەیتونی تێ بکە
با تێکەڵەکە ١٢ سەعات بمێنێتەوە و پاشان رایبوەشێنە و بەتێکەڵەکە شوێنە توشبوەکان چەور بکە بەدەستەکانت
ناوچە توشبوەکە بەپارچەیەک قوماش بپێچەرەوە و با شەو تا بەیانی پێوەەی بێت
ئەمەش رۆژانە تا مانگێک بەردەوام بە لەسەری.
بەمەعدەنوس چارەسەری بکە :
کەمێک مەعدەنوس بجنە و بەفرێشی بیخە کوپێک ئاوەوە تا ٥ دەقیقە.
با تێکەڵەکە سارد بێتەوە
پاشان بیخە سەلاجەوە تا چەند دەقیقەیەک پارچەیەک لۆکە بھێنە و تێکەڵەکە بدە لەشوێنە توشبوەکە
ئەمەش رۆژانە بکە تا چەند مانگێک تا کاریگەریی و شێوەکەی نامێنێت.
ئەم هەواڵە 10807جار خوێندراوەتەوە |