ZNA- ھەولێر
یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ یاریزان ماورۆ ئیکاردی ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان مۆربکات .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ، یانەی یۆڤانتس نزیکبووتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان ماورۆ ئیکاردی و بەم نزیکانەش گرێبەستەکە تەواو دەبێت .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی ئەنتەرمیلان ئیکاردیان لە پلانەکانی خۆیان دەرھێناوە و بۆ وەرزی داھاتوو پشتی پێنابەستن .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 8434جار خوێندراوەتەوە |